AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٨ ١٥:١١

دوای هێرشەکەی دوێنێ شەو عەربەت؛

ئیتیلافی نەسر: تورکیا وڵاتێکی داگیرکەرە/ بێدەنگی مایەی شەرمە

ئیتیلافی نەسر: تورکیا وڵاتێکی داگیرکەرە/ بێدەنگی مایەی شەرمە

ئیتیلافی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی کاردانەوەی توندی بە هێرشی مووشەکی بۆسەر فڕۆکەخانەی عەربەت نیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیتیلافی نەسر داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد لە بەرانبەر تورکیا هەڵوێستی لە سەر پاراستنی حەیسیەتی ئەمنی، سیاسی و ئابووری بگۆڕێت.

لە بەیاننامەی نەسردا هاتووە: ئێمە هێرشی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی کە ژماریەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، بە توندی ئیدانە دەکەین.

تورکیا ناوبەناو دەستدرێژی دەکاتە سەر عئراق و بەغدا لەبەرانبەر ئەک کارانە و پێشێل کردنی سەروەری عێراق بێدەنگە.

جەختیش کراوە کە هاودەسی لەگەڵ دەستدرێژی تورکیا خەیانەتە. تورکیا وڵاتێکی داگیرکەری عێراقە و دەیان بنکە و بارەگای لە قووڵایی خاکی عێراق هەیە.

News ID 47371

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha